فەڕەنسا: دەکرێت لە ڤییەنا بگەینە ڕێککەوتن

(0) / / جهان / زایەڵە ڤییەنا لۆدریان ئەتۆمی ئێران


Jan 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری فەڕەنسا وێڕای ئاماژە بە بەرەوپێشچوونەکان لە دانوستانەکانی ڤییەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ڕایگەیاند دەکرێت ڕێککەوتن بێتە ئاراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ژان لۆدریان لە چاوپێکەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ ڕادیۆی ئاڕ ئێن سی و تەلەفزیۆنی بی ئێف ئێم ڕایگەیاند دانوستانی ئەتۆمی لە ڤییەنا بەرەوپێش چووە، بەڵام کات ڕوو لە کۆتاییە.
دیپلۆماتکاری باڵای فەڕەنسی ئاماژەی بەوەش دا: لە چەند ڕۆژی دواییدا لە سەر ڕێڕەوێکی ئەرێنی جووڵەمان کردووە، بەڵام گرینگ ترین بابەت، کاتە، لەبەر ئەوەی کە ئەگەر لە کورتترین کاتدا نەگەینە ڕێککەوتن، شتێ بۆ دانوستان نامێنێتەوە.
شیاوی باسە خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەنا لە ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە دەستیپێکردۆتەوە و پێشبینییەکان باس لە ئەگەری ڕێککەوتن لە ماوەی ئەم مانگەدا دەکەن.