بەغدا شایستەى سێ ساڵى جوتیارانى هەرێمی کوردستان خەرج دەکات

(0) / اقتصادی


Jan 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

نوێنەرانى جوتیارانى هەرێمی کوردستان و ئە‌مینداری ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی عێراق کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر خەرجکردنى شایستەى سێ ساڵى جوتیاران بەشێوەیەک بخرێتە ناو بودجەى ئەمساڵەوە و بڕیارى لەسەرۆک وەزیران بۆ وەربگیرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موسەننا ئەمین ئەندامى پەرلەمانى عێراق و بەشداربووى کۆبوونەوەکە   لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە‌ كێشە‌و شایستە‌ ومافە‌ داراییە‌كانی جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان كرا ، كە‌بڕی ( ٣٠٨)ملیار دینارە‌، ساڵە‌كانی ( ٢٠١٤-٢٠١٥-٢١٠٦) ماوە‌ خە‌رجنە‌كراوە‌ بۆ جوتیاران.  
ئاماژەى بەوەشکردووە: ئە‌مینداریە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران دوای وە‌رگرتنی ڕوونكردنە‌وە‌ی پێویست لە‌‌ نوێنە‌ری وە‌زارتی بازرگانی ، ڕێكکە‌وتن لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی لەسە‌رۆك وە‌زیرانی عێراق بڕیارێك وە‌ربگرن كە‌ ئە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌ بخرێتە‌ ناو بودجە‌ی ساڵی ( ٢٠٢٢)  و خەرج بكرێت.  
بەوتەى ئەو پرلەمانتارە، ئە‌و بڕیارە‌ ئە‌گە‌ر بكە‌وێتە‌ بواری جێبە‌جكردنە‌وە‌ كێشە‌ی لە‌مێژینە‌ی جوتیارانی ھە‌رێمی كوردستان چارە‌سە‌ر دە‌كات.