وەزیری دەرەوەی کۆماری چین لە دیدار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی جەختی لە سەر دژایەتی پەکین لەگەڵ گەمارۆکانی سەر تاران گرفت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وانگ یی لە دیدار لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پشتگیریی چین لە هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ی ڕاگەیاند و ئەمریکای بە هۆکاری سەرەکی کێشەکان لەگەڵ ئێران ناوبرد.
ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە کە وەزیری دەرەوەی چین لە دیدار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، ئەمریکای بە بەرپرسیاری کێشەکانی ئێستا هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ڕاگەیاند.
ڕاشیگەیاند: پەکین دژی گەمارۆوە یەکلایەنەکان دژی ئێران، هێنانەئارای هەندێ بابەت بە بیانووی مافەکانی مرۆڤ و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و دیکەی ولاتانە.