تاران: ئەمریکا و ئیسرائیل هۆکاری سەرەکی چارەسەرنەبوونی قەیرانی سووریان

(0) / / سوریه / زایەڵە تاران ئەمریکا ئیسرائیل


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلی بە هۆکار و لەمپەرە سەرەکییەکانی بەردەم چارەسەریی ئاشتیانەی قەیرانی سووریا ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ گیەر پیدرسۆن نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا کە لە تاران بەڕێوەچوو، باسی لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە کرد.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە تاران بەردەوام جەختی لە سەر دەوری گرینگی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە چارەسەریی قەیرانی سووریا کردووە، ڕایگەیاند: هەبوونی سەربازیی ئەمریکا و هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل هۆکاری سەرەکین لە چارەسەرنەبوونی سیاسیانەی قەیرانی سووریا.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە لە ڕوانگەی تارانەوە تەنیا ڕێگەچارەی قەیرانی سووریا دانوستان بە پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەیە.