بە ئامادەبوونی جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری گەرمیانەوە چالاکی نمایشکردنی کاروپرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان و یەکە ئیداریەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەریەتیەکانی سنورەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە چالاکیەکەدا، بە پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی و کاری دۆکیۆمێنتاری کاروچالاکی ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیەکان خرایەڕوو.
لەسەرەتای چالاکیەکەدا، ئازاد حسێن بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان باسی لە وردەکاری چالاکیەکە کرد و ئەوەی خستەڕوو، ئامانج لەم چالاکیە خستنەڕووی کار و پرۆژەکانی بەڕێوەبەریەتیەکانە لە ساڵی ٢٠٢١دا.
هاوکات لە ووتەیەکیدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئەوەی خستەڕوو، ساڵی رابردوو سەرەڕای ئەوەی قەیرانی دارایی هەبووە و ئاستەنگ هەبووە فەرمانگەکانی حکومەت لە سنورەکە خزمەتی باشیان پێشکەشکردووە لێرەوە سوپاسی هەموو بەڕێوەبەر و فەرمانبەران دەکەین بۆ ئەرک و ماندوبونیان و هیواش دەخوازین ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی خۆشگوزەرانی بێت بۆ هەمووان.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا، چەند بەرهەمێکی هونەری پێشکەشکرا.
کامەران کەریم