شاندێکی پەرلەمانی ئێران سەردانی عێراق دەکات

(0) / اقتصادی


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

 بەرپرسی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، شاندێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوی سەفەرێکی سێ ڕۆژەدا سەردانی عێراق دەکات.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد ڕەزا پووڕ ئیبراهیمی بەرپرسی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، شاندێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە مەبەستی پتەو کردنی پەیوەندی ئابووری واژۆی ڕێکەوتن بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان سەردانی عێراق دەکەن.
 هەروەها ڕایگەیاند ئامانجی ئەم شاندە لەم سەردانە سێ ڕۆژەی عێراق دا بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی و هاوکاریە هاوبەشە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت و بڕیارە بەڵگەی یاداشتی لێک تێگەیشتن بۆ پێک هێنانی کۆمیتەیەکی تایبەت بۆ چارەسەری کێشە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق واژۆ بکرێت.
 نوێنەری پەرلەمانی ئێران هەروەها بیری هێنایەوە کە ئەم شاندە ئێرانییە لە سەفەری سێ ڕۆژەی خۆیاندا بۆ عێراق لە گەڵ وەزیرەکانی بازرگانی، وەزیری گواستنەوە، سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و هەروەها سەرۆکی کۆمسیۆنی وەبەرهێنانی نیشتمانی عێراق دیدار و گفتووگۆ دەکەن.
 سەرۆکی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی ئێران لە درێژەدا وتی: بەشدار بوون لە جڤاتی بازرگانی کەربەلا و نەجەفی پیرۆز لە بەرنامە گرینگەکانیتری ئەم سەردانەیە.
 جێی ئاماژەیە لەم دیدارەدا، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران، بازرگان و هەناردەکەرانی نموونەی ئێرانی هاوڕێیەتی شاندی پەرلەمان  دەکەن.