کۆڕبەندی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەفر


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

 سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق هەواڵی بەڕێوە چوونی دووهەمین کۆڕبەندی بازرگانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوکات لە گەڵ سەفەری شاندی بازرگانی 60 کەسی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق بۆ هەولێر دووهەمین کۆڕبەندی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
«جەهانبەخش سەنجابی شیرازی» سەرۆکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق هەواڵی بەڕێوە چوونی دووهەمین کۆڕبەندی بازرگانی نێوان ئێران و عێراقی وتی: لە پێناو بە ئامانج گرتنی 20 ملیۆن دۆلاری بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق بە مەبەستی پێکهێنانی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەرهەمهێنەرە ئێرانییەکان و بازرگانە عێراقیەکان و بەدەست هێنانی بازاڕ بۆ بەرهەمە ئێرانییە هەناردەییەکان و دیاری کردنی نوێنەری فرۆش لە عێراق، شاندێکی 60 کەسی لە بەرپرسەکانی کۆمپانیا بەرهەمهێنەر و بازرگانییە ئێرانییەکان لە 18 تا 21ی ژانوویە لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستاندا ئامادە دەبن.
 هەروەها وتی: هاوکات لە گەڵ ناردنی ئەم شاندە بۆ هەولێر، دووهەمین کۆڕبەندی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەریمی کوردستان بە ئامادە بوونی سەرکونسووڵی  ئێران لە هەولێر و سلێمانی، بەرپرسی گشتی نووسینگەی عەرەبی و ئەفریقی ڕێکخراوی گەشەی بازرگانی ئێران، وەزیری بازرگانی و سەنعەتی ئێران و بەپرسەکانی ژوورەکانی بازرگانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و بازرگانان و چالاکانی ئابووری ئێرانی و عێراقی لەم کۆبوونەوە ئابوورییەدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت دیدارێکی ڕاستەوخۆیان دەبێت.
سەنجابی شیرازی وتی: بەرنامەکانی تری ئەم شاندە بازرگانیە لە ماوەی دانیشتنیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبردنی پێشانگایەکی بەرهەمەکانی ئێران و سەردانی ناوەندەکانی فرۆشتنی کاڵا بە کۆ و فرۆشگە زنجیرەییەکانی شاری هەولێر دەبێت.