بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ته‌قییه‌وه
کۆمپانیای بۆتاشی سەرپەرشتیاری بۆرییە نەوتییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆکارێکی نادیار بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان تەقیوەتەوە، بەوهۆیەشه‌وه هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان ڕاگیراوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیاى فه‌رمى توركیا بڵاوی کردەوە شه‌وى ڕابردوو له شارۆچكه‌ی "پازارجک"ى سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى ئەو بۆرییەی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دەگوازێتەوە، ڕێگای نێوان هەردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
باسی له‌وه‌ش كردووه؛ به‌هۆكارێکی نادیار ته‌قینه‌وه له‌و بۆرییه نه‌وته‌دا ڕوویداوه و تیمه‌كانیش ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتیان ڕاگرتووه و نزیكترین قفڵه‌كانیان له شوێنی ڕووداوه‌كه گرتووەتەوە.
عومه‌ر فاروق جۆشكون، پارێزگاری مه‌ڕه‌ش، له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی ڕایگه‌یاندووه، “له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون نییه”.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
تێبينيێك بنێرە: