شەمخانی: هاوکاریی تاران – مۆسکۆ، تاکڕەویی ئەمریکای بەرەو ئاوابوون برد

(0) / / جهان / عەلی شەمخانی زایەڵە ئێران


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

عەلی شەمخانی سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، باسی لە گرینگیی پێوەندییەکانی وڵاتەکەی و ڕووسیا کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێوەندیی دوو وڵات، تاکڕەویی ئەمریکای بەرەوە ئاوابوون بردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی شەمخانی هاوکات لەگەڵ سەفەری ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا لە تویتێکدا باسی لە گرینگیی ئەم سەفەرە کرد.
سکرتێری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، نووسی: هاوبەشیی ئێران و ڕووسیا لە بابەتە گرینگەکانی ناوچە و جیهان، سیاسەتی تاکڕەویی ئەمریکای بەرەوە ئاوابوون برد.
ڕاشیگەیاند: هاوکاریی ئابووریی درێژخایەن دەتوانێ بەستێن بۆ ئەزموونی سەرکەوتووی نوێ لەبار بکات.