عێراق داوای داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییە هاوبەشەکانی لە گەڵ ئێران دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دەروازەی سنووری ئێران عێراق


Jan 19, 2022

قەبارەی فۆنت:
ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە گەڵ شاندێکی ژووری بازرگانی، سەنعەت و کشتووکاڵی ئێران، جەختی کردەوە لە سەر پێویستیی داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکانی نێوان دوو وڵات.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە گەڵ شاندێکی ژووری بازرگانی، سەنعەت و کشتووکاڵی ئێران، لە سەر داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمیییەکان کە دەروازەیەکە بۆ هەناردە و هاوردەی شتوومەکە قەدەغەکان و ئەمنییەتی ئابووری عێراقی دەکاتە ئامانج جەختی کردەوە.
لەم دیدارەدا هەردوولا بابەتە گرینگەکان و ڕێگا چارە پێشنیار کراوەکان بۆ چارەسەری کۆسپەکانی بەردەم ڕەوتی ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە دەروازە سنوورییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
 شاندی ئێرانی و ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق وێڕای بوژاندنەوەی کۆمیتەی فەرمانی ژمارە 194ی ساڵی 2019 پەیوەندیدار لە گەڵ زۆرینەی بابەتە پەیوەندیدارەکانی پرۆسەی بازرگانی نێوان دوو وڵات جەختی لە سەر بووژانەوەی گواستنەوەی نێودەوڵەتی  (ترانزیت) و هاوئاهەنگی کاتی دەوام لە دەروازە سنووریە هاوبەشەکان کردەوە.
دوو شاندکە وێڕای ئاڵووگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە بەرگری قاچاخچێتی مادە هۆشبەرەکان و بەرگری هاوردە و هەناردەی مادە قەدەغە کراوەکان بە ئامانجی پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی، لە سەر هاوئاهەنگی و ئاڵووگۆڕی زانیاری و زیادکردنی پشکنین و چاودێری لە سنوورەکان، بە ئامانجی بەرگری لە هێنانی مادە زیانبەخشەکانی سەلامەتی و ئەمنییەتی شارۆمەندان ڕێکەوتنیان کرد.
 لەم کۆبوونەوەیەدا لە سەر سپاردنی پانتای ئاڵووگۆڕی بازرگانی بە عێراق و وەرگرتنی کرێکاری عێراقی و ڕەخساندنی هەلی ئیش بۆ بێکارەکان و هەروەها ئەنجامی دانیشتنی دوایی لە 1ی مارسی 2022دا گەیشتنە ڕێککەوتن.
 لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا بەرپرسی ڕێکخراوی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دیسان وێڕای خێرهاتنی مێوانەکان، لە سەر بەردەوامی پەیوەندییەکان لە ڕێگای دەروازە فەرمییەکانەوە بە مەبەستی بەرگری لە هەمووجۆرێ ڕاوەستان یان تێکچوونی ڕەوتی بەرنامەکان ئومێدواری خۆی دەربڕی.