چه‌كدارانی داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ـی كانوونی دووه‌می 2022، له ناوچه‌ی عوزێم هێرشیان کردە سه‌ر سوپای عێراق، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 11 سه‌رباز و پله‌دارێك كوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، له رۆژئاوای ناحییه‌ی عوزێم له نێوانی گوندی تاڵعه و ئووم كه‌رامی سه‌ر به پارێزگای دیاله، داعش هێرشیكرده سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به سوپای عێراق.
به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش 11 سه‌رباز و مولازمێك كوژران و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیش بریندار بوون.
ئه‌مه به تووندترین هێرشی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ناحییه‌ی عوزێم 60 كیلۆمه‌تر له چه‌قی پارێزگای دیاله‌وه دووره، به‌هۆكاری هه‌بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌گه‌ڵ پارێزگای سه‌لاحه‌دین، چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌ن بكاته سه‌ر هێزه عێراقیه‌كان له‌و ناوچه‌یه.