ڕێککەوتنەوەی یەکێتیو پارتی! / ئارێز عەبدوڵڵا
(0) /
هەرچەندە، پارتی یەکلایەنە چۆتە ناو بەرەی سەدر ـ حەلبوسیو بەو هەنگاوەش درزی نێوان هەردوو هێزە سەرەکیەکەی کوردستان فراوانتر بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەرفەت بۆ ڕێککەوتنەوەو هەماهەنگی لەبەردەستە.
کاراییو کاریگەریی سیاسیی کورد لەبەغدا بەندە بەیەکدەنگیو یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی، نەک ژمارەو جۆری پۆستەکان، ئەو چەمکە بۆ کاراییو کاریگەریی هەر یەک لەپارتیو یەکێتیش هەمان مانا دەداو بەندە بەوەی ئایا بەیەکەوە بەشداریی کابینەی نوێدەکەن یان بەجیاواز؟
ڕەنگە یەکێتیو پارتی ڕێکبکەونەوە، کە ئەوەش ڕێگا ڕاستەکەیە، بەڵام لەبارێکدا ھەردولا تاک تاکو بەجیاواز ڕێگای بەغدا بگرینەوەبەر، ئەگەری دروستبونی لێکەوتەی نەخوازراوی ھەیە.
وەدەستهێنانی ئەو پۆستو ئەم پۆست بۆ ئەم لایەنو ئەو لایەن، لەچاو پێویستیو بەرپرسیارێتی کاری هاوبەش لەبەغدا هیچ بەهایەکیان نییە.
لەڕێکنەکەوتن هەمومان باج دەدەین، بەڵام بەھۆکاری بەشداریکردن لەبەرەی سەدر - حەلبوسی ئەنجامو باجەکەی بۆ پارتی قورستر دیارن.
لێکتێگەیشتنو ڕێککەوتن لەبەرژەوەندیی گەلی کوردستانە، نەک سەپاندنو مەرج بۆ یەکتری دانان، کوردیش دەمێکە بەگفتوگۆ دەڵێ: دانو ستان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی
تێبينيێك بنێرە: