1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سلێمانی سینەما


Jan 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژی جیهانی سینەما لە سلێمانی دەستی بەکارەکانی کردوو ، جگەلەنمایش کردنی چەند فیلیمێکی سینەمایی  چەند هونەرمەندێکی بواری سینەماش خەڵات کران
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە 23_12_2022  لەهۆڵی تەلاری هونەر، بەئامادەبوونی  دکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سڵێمانی و محەمەد کوردۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەکی بەرچاو لەسینەماکاران و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران وهونەردۆستان   چاڵاکیەکانی  ڕۆژی جیهانی سینەما دەستی بەکارەکانی کرد.
لەڕۆژی یەکەمی مەراسیمەکە  خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن هەریەک لەدکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەڕی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و محەمەد کوردۆ جێگری بەڕێوەبەر بەخشرایە ، بنەماڵەی هونەرمەندانی کۆچ کردوو  عەبدوڵا خەیات و کامەران شەوقی، هاوکات  خەڵات بەخشرایە هەریەک لەهونەرمەندان  کاوە قادر و چریکە عەبەڕەش، دواتر چەند فیلمێکی سینەمای نمایش کرا.
بڕیارە سبەی دووشەممە کاتژمێری چواری ئێوارە چاڵاکیەکان لە هەمان  شوێن بەردەوام بێت و  چەند فیلمێکی تری سینەمایی نمایش بکرێت.
کامەران کەریم