تەوەرەکانی دیداری سەرکونسوڵی ئێران و پارێزگاری سلێمانی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە شوشتەری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر


Jan 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی دیداری کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رۆژی یەکشەممە 23ی کانونی دووەمی 2022ی زاینی مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کۆبوویەوە.
لە دیدارێکدا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و ئاسانکاری ئاڵوگۆی بازرگانی و ئابووری لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی و هەروەها چارەسەرکردنی کێشە و رێگریەکانی بەردەم سنورە هاوبەشەکان گفتوگۆ و باس و خواست کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەدا دروست کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی بانە-مەریوان و قەسری شیرین و  هەروەها دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان بە تایبەت ئامادەبوونی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان لەم ناوچانەدا تاوتوێ کرا.