واشنتۆن: بەڵێنەکەی ترەمپ نەهاتەدی، گوشاری سەر ئێران شکستی هێنا

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران ند پرایس ئەوپەڕی گوشار ترەمپ


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانی نا بە شکستی کەمپەینی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران کە لە لایەن سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتەوە پەیڕەو کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وێڕای ڕەخنەی توند کە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی ئێران، وتی: کەمپەینی ئەوپەڕی گوشار بۆ سەر ئێران کە لە لایەن ئیدارەی پێشووی ئەمریکاوە پەیڕەو کرا، شکستی هێناوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ ترەمپ بەڵێنی دابوو کە بە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار دژ بە ئێران دەگاتە ڕێککەوتنێکی باشتر لەگەڵ ئێران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی ئەو وڵاتە یەکگرتوو دەکات کە ئەمە نەهاتەدی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە دوایین وتەکانی ڕابرت مالی نێردە تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران کە وتبووی "بە دووری دەزانم ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران، بگاتە ڕێککەوتنێکی نوێ مەگەر ئەوەی کە تاران ٤ هاوڵاتی ئەمریکیی بە بارمتەگیراو ئازاد بکات"، جەختی کرد:  ئازادکردنی بەندکراوانی ئەمریکی لە ئێران نابەستینەوە بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.