ئێران گه‌یشته‌ مۆندیالی ٢٠٢٢

(0) / / ورزش / زایەڵە مۆندیال ئێران عێراق


Jan 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران له‌ یاریگاى ئازادى تارانه‌وه‌ پلیتى سه‌ركه‌وتنى بۆ یارییه‌كانى مۆندیالی ساڵى ٢٠٢٢ له‌ قه‌ته‌ر مسۆگه‌ر كرد .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێواره‌ى پێنجشەممە له‌ پاڵاوتنه‌كانى  كیشوه‌رى ئاسیاى سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ى ئێران میواندارىی عێراقى كرد و  هه‌ڵبژارده‌ى  میواندار توانى به‌ ته‌نیا گۆڵێكى مه‌هدى تارمى یارییه‌كه‌ له‌ عێراق بباته‌وه‌ .
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى ئێران پێش كۆتایهاتنى پاڵاوتنه‌كان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ١٩ خاڵ سه‌ركه‌وتنى بۆ مۆندیال مسۆگه‌ر كرد و عێراقیش خاوه‌نى ته‌نیا ٤ خاڵه‌ و هیوایه‌كى كه‌مى ركابه‌رى سه‌ركه‌وتنى له‌ پاڵاوتنه‌كان ماوه‌ .