ڕاپۆرتی گۆڤاری جی. کیۆ لە ئەسغەر فەرهادی، هاودڵی لە ژێر سێبەری ورووژاندا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئەسغەر فەرهادی قارەمان


Jan 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

گۆڤاری جی. کیو لە قۆناغەکانی ئامادە بوونی فەرهادی لە لۆس ئانجلێس و نمایش کردنی فیلمی «قهرمان / قارەمان» ڕاپۆرتێکی بڵاو کردوەتەوە.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم ڕاپۆرتە بە شرۆڤەیەکی کورتی چیرۆکی فیلمەکە، کە لە بنەڕەتدا باس لە شێوازی گێڕانەوەی ئەسغەر فەرهادی لە فیلمی «قهرمان / قارەمان» دەکات.
 گێڕانەوەیەک لێوانلێو لە دۆخە پێچەڵپێچ و ورووژێنەرەکان کە بە شێوازێکی چاوەڕوان نەکراو کاراکتێری سەرەکی بەرەو خۆی دەکێشێ.
 لەم ڕاپۆرتەدا زاک بارۆن (نووسەری جی.کیو) لە توێژینەوەی فاکتەرە گێڕانەوەیی و دەربڕدراوەیی بەرهەمەکانی فەرهادی دەگاتە کورتە مێژووی بەرهەمەکان و خاڵە سەرەکییەکانی ژیانی هونەری ئەم دەرهێنەرە. لە ئاکامی ئەم توێژینەوەیەدا هاتووە: «ئەسغەر فەرهادی لە فیلمی «قهرمان / قارەمان» وەک بەرهەمەکانیتری لە پەرچەکردەوەی  ساکاری کەسایەتییەکان ڕەوتێکی سینەمایی و  سێمپاتیکی پێکدەهێنێ. »
 فەرهادی کە یەکێک لە سینەماکارە دەگمەنەکانی مێژووی سینەمایە کە لە پتر لە یەک ئۆسکاردا خەڵاتی وەرگرتووە، پێش بەرهەمهێنانی «قهرمان / قارەمان» باس لە ڕەپۆشی  ئیشەکەی دەکات : « پاش بەرهەمهێنانی فیلمەکە «هەمووان ئاگادارن» لە سینەماکانی ئێسپانیا بە کایەی خاویەر باردێم و پێنا لۆپا کڕۆز، سێناریۆی زۆریان بۆ من نارد و من دەبێت بڵێم هیچکامیان لەگەڵ تێڕوانینی مندا کۆک نەبوون.
 لەم ڕاپۆرتەدا ئەسغەر فەرهادی بە گێڕانەوەی سەرەتای دەسپێکردنی، ئاماژە بە درووست بوونی تێڕوانین لە ژیانی تایبەتی خۆیدا دەکات و لە نموونەکانی جوانیناسی بەرهەمهێنانی سینەما بە پێی خوێندنەوەکانی دەکات.
 یەکێک لەو خاڵانەی کە ژیانی هونەری و تاکەکەسی ئەسغەر فەرهادی گیرۆدە کردووە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ۲۰۱۷یە. ڕێوڕەسمێک کە تێیدا فیلمی «فروشندە» وەک باشترین فیلمی بیانی هەڵبژێردرا و ئەسغەر فەرهادی تەنیا بە نامەیەک  لەو مەراسیمەدا ئامادە بوو. لەو ڕێوڕەسمەدا ئەسغەر فەرهادی بەمبەستی هەڵوست دەربڕین  لە بەرانبەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ دا (سەرۆک وەزیری ئەو کاتەی ئەمریکا) لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداری نەکرد. ئەو لە نامەیەکدا هاوسۆزی خۆی لە گەڵ خەڵک دەردەبڕێت و جەماوەر بەرەو هاودڵی و هاودەردی بانگهێشت دەکات و دەڵێت : ئەمڕۆ پتر لە هەرکاتێکی تر پێویستمان بە هاوسۆزی و هاودڵییە.
 ئەسغەر فەرهادی لە درێژەی ئەم وتووێژەدا دەڵێت:« ئەگەر ئێوە بتانەوێ هەموو فیلمەکانی من لە یەک وشەدا کورت بکەنەوە تەنیا وشەی «هاودڵی» دەس دەکەوێت.
 فەرهادی لە درێژەدا دەڵێت: هاودڵی وهاوڕایی بەردەنگ لە گەڵ کەسایەتییەکاندا بەم مانایە نییە کە ئێوە مافی ئەنجامی کارێکتان بە ئەوان دابێت یان مافی ئەنجامی کارێکتان لێ سەندبێتەوە، هاودڵی یەعنی ئێوە لە گەڵ ئەوان دا هاوڕان. »
 لە پرسیاری کۆتاییدا سەبارەت بە ئامادە نەبوونتان لە ئۆسکاری ئەوساڵەدا، دەپرسم.
 «ئایا لەم کردەوەیەتان پاشگەز نییەن؟.»
«وادەزانم هەڵوێستێکی زۆر باشم دەربڕێ. »