1 / 3
2 / 3
3 / 3

(0) / / فرهنگی / زایەڵە زەرغامی گەشتوگوزار هەرێمی کوردستان


Jan 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

شاندی باڵای گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەستەی گشتی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، پاش گەیشتنی شاندی باڵای دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر بانگێشتی کۆماری ئیسلامی و بە مەبەستی بەشداری کردن لە ١٥ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی، شاندەکەش بە سەرۆکایەتی ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و ئیسماعیل مینا بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر و عەلی ڕەووف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و هەریەک لە بەڕێوەبەرانی هونەری و ئەندازیاری لە دیوانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بەشداری لە کۆبونەوەکاندا دەکەن.
لە یەکەمین دیداریاندا شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئەمەل جەلال، لەگەڵ سەید عزەت زەرغامی وەزیری گەشتوگوزاری کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبۆنەوە، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی، باسی لە چالاکی و گرنگی پێشانگای نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، ئاماژەی بەوەکرد خوازیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە نزیکەوە گرنگی زیاتر بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا بدرێت لە بواری گەشتوگوزاردا.
سەرۆکی شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزار، بە گرنگییەوە باسی لە سەردان و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێرانی کرد و بەڵێنیدا بە فەڕمی بانگێشتیان بکات بۆ هەرێمی کوردستان.
کامەران کەریم