1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / چند رسانەای


Feb 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند،  سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەلار، پرۆژەی گاوداری تەواوکاری لە سنوری قەزای کەلار بەسەرکردەوە.
پرۆژەکە یەکێکە لە گەورەترین پرۆژەکانی بواری کشتوکاڵی و پیشەسازی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، تێچووەکەی زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلارە، لەسەر رووبەری (٢٠٠) دۆنم زەوی بنیات نراوە، خۆی دەبینێتەوە لە بەخێوکردنی (٧٥٦) مانگا کە لە توانایدایە رۆژانە ٢٥ تۆن شیر بەرهەم بهێنێت و شیرەکانیان دەکرێتە بەرهەمی شیرەمەنی وەک ماست و پەنیر، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەکە کارگەی پەینی کیمیایی لەگەڵدایە و هەلی کار بۆ نزیکەی ١٥٠ کەس دەرەخسێنێت. لە ئێستادا کارەکانی تەواو بووە و بەم زوانە دەستبەکار دەبێت.
لەمیانی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکەدا، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختیکردەوە لەپشتیوانی ئیدارەی گەرمیان بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت و لەوبارەوە رایگەیاند، ئەم جۆرە پرۆژە گەورانە رۆڵیان دەبێت لەپتەوکردنی ژێرخانی ئابوری و بوژانەوەی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بە گشتی، ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان هاوکار و پشتیوانی خاوەنی سەرمایەکان دەبین بۆ بونیاتنانی پرۆژەکانیان ئەوەش لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و زیادکردنی هەلی کار لە سنورەکە.


کامەران کەریم