ڕۆژنامەیێکی ئەمریکا: ئەگەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا زیادی کرد

(0) / / جهان / زایەڵە ڤیەننا ئەمریکا ئەتۆمی


Feb 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

لارنس نۆرمەن هەواڵنێری واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕۆژی پێنجشەممە لە توئیتێکدا نووسی: بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریکی و ئەورووپی ڕایانگەیاندووە چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ڤیەننا بەرزبۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژنامەیێکی ئەمریکی لە زمانی بەرپرسانی ڕۆژئاوایی ئاماژەی بە بەرزبوونەی ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و زلهێزەکان لە ڤیەننا دا.
لارنس نۆرمەن هەواڵنێری واڵ ستریت ژۆرناڵ هەروەها ئامەژەی بەوە داوە کە بۆشایی گرینگ ماون پڕ بکرێنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام تەرکیزی دانوستانەکان لەسەر بڕیاری یەکلاکەرەوە، سەرەکی و کۆتاییە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە چاوەڕێ دەکرێت دانوستانکارانی باڵا، هەینی یان شەممە بگەڕێنەوە ڤیەننا.