دوو ئه‌ستێره‌ى پێشووى به‌رازیل و جیهان دێنه هەولێر
(0) /
هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ى تۆپى پێى پێشووى به‌رازیل و جیهان، ریڤاڵدۆو رۆبه‌رتۆ كارلۆس بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك ده‌گه‌نه شارى هه‌ولێر .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كۆمپانیایه‌كى دیارى كوردستان له بوارى په‌یوه‌ندیكردن بڵاویكردۆته‌وه، رۆژى ٢٣-٢-٢٠٢٢ هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ى پێشووى تۆپى پێى به‌رازیل و جیهان ریڤاڵدۆو رۆبه‌رتۆ كارلۆس سه‌ردانى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و هه‌واداره‌كانیشان له رێگه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌وه ده‌توانن خه‌ونى بینیى ئه‌و ئه‌ستێرانه بكه‌نه راسته‌قینه .
ئه‌وه جارى یه‌كه‌مه دوو ئه‌ستێره‌ى پێشووى جیهان و به‌رازیل سه‌ردانى شارى هه‌ولێرو هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن هه‌رچه‌نده به پێى لێدوانى سه‌رچاوه‌یه‌ك كاره‌كه‌یان بۆ خودى بزنسى خۆیانه‌وه له رێگه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌وه به‌ده‌ر له‌وه هیچ پرۆگرامێكى دیكه‌یان نابێت .
تێبينيێك بنێرە: