پێشکەشکارێکی بەناوبانگ بەهۆی لێدوان دژ بە هۆلۆکاست سزادرا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هۆلۆکاست


Feb 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

 ووپی گۆلد بێرگ  «Whoopi Goldberg» پێشکەشکاری کەناڵی ABC بەهۆی ئەوەی لێدوانەکەی سەبارەت بە هۆلۆکاست بە دڵی بەرپرسانی ئەو کەناڵە نەبوو لە ئیشەکەی دوور خرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، گاردیەن بڵاوی کردەوە؛ ووپی گۆلد بێرگ  «Whoopi Goldberg»ئەکتەری ئەمریکی و پێشکەشکاری پرۆگرامێک بە تەوەری وتووێژ لە کەناڵی ABC، بە هۆی ئەوەی لە پرۆگرامی ڕاستەوخۆی شەوی دووشەممە وتبووی هۆلۆکاست پەیوەندی بە ڕەگەزەوە نییە بۆ ماوەی دوو حەوتوو لە ئیشەکەی دوور خرایەوە.
 کەناڵی ABC لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵی دوور خرانەوەی دوو حەتوویی پێشکەشکارەکەی خۆی ڕاگەیاند؛ ئەمەش لە کاتێک دایە ئەم ێشکەشکارە پێشتر لە ڕای گشتی داوای لێبووردنی کردبوو.
 «گیم گادوین» بەڕێوەبەری کەناڵی ABC NEW لەم ڕاگەیەندراوەدا وتوویەتی:« سەرەڕای ئەوەی «ووپی» داوای لێبووردنی کردووە داوامکردووە بۆ بیر کردنەوە لە کاریگەری قسەکانی کات دابنێت. ڕێکخراوی  ABC NEWS لە گەڵ هاوکاران، دۆستان، خێزان و کۆمەڵگەی جوولەکەدا لە پەیوەندییەکی چڕوپڕ دایە .
  گۆڤاری «ورایتی»یش ڕایگەیاندووە فەرمانی دوورخرانی «ووپی گۆلد بێرگ» لە لایەن بەرپرسانی باڵای کۆمپانیای دیزنیەوە کە لە ڕاستیدا خاوەنی کەناڵی «ABC»یە دەرکراوە.