دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی شادیە عەبدوڵڵا

(0) / / زنان / زایەڵە بکوژ شادیە عەبدوڵڵا


Feb 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی شادیە عەبدوڵڵا کارمەندی وەزارەتی کارەبا دوای 10 مانگ لە کوژرانی دەرچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،
 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند : بە پێی سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی یاسا لە دیوانی وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ یەکشەممە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژی فەرمانبەر (شادیە عەبدوڵڵا) فەرمانبەری کارەبا دەرچوو.
مانگی سێی ساڵی ڕابردوو ئەندازیارێکی وەزارەتی کارەبا بەناوی “شادیە  شادیە عەبدوڵڵا” لەلایەن کارمەندێکی هەمان وەزارەتەوە کوژرا و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە بکوژەکە دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکان کە ئەوکات بڵاوکرایەوە، ئەو کەسەی کە “شادیە  شادیە عەبدوڵڵا”ی کوشتبوو چوبووە داوای ئەو ئەندازیارە بەمەبەستی هاوسەرگیری، بەڵام دواتر ئەو کارە نە گونجابوو.