دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە نزیکی تێل ئاڤیڤ

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل جوو زایۆنی تێل ئاڤیڤ


Feb 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە دەنگی تەقینەویێکی بەهێز لە نزیک تێل ئاڤیڤ بیستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کەناڵی مەیادین بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە دەنگی تەقینەویێکی بەهێز لە ناوچەی ڕیشون لتسیون لە نزیک تێل ئاڤیڤ بیستراوە.

هاوکات ڕاشاتودەی بڵاوی کردەوە کە ناوچەکانی ڕیشون لتسیون، حولون، بات یام و نیس  زیونا لە نزیکی تێل ئاڤیڤ دەنگی تەقینەوەکەیان بیستووە.

یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە ڕایگەیاند کە دەنگی تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێزبووە کە خەڵکی وایان زانیوە بوومەلەرزەیە.

هێشتاکە هیچ وردەکارییەک لەمەڕ ئەم تەقینەوەیە و شوێن و کاتەکەی بڵاونەکراوەتەوە.