چەند بڕیار و ڕاسپاردەی نوێ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە
(0) /
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چوارشەممە (٩-٢-٢٠٢٢) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.
١-ئاگاداری سەرجەم یانەکانی بەشداربووی خولەکانی کوردستان دەکەینەوە، بە هەموو شێوەیەک یارییە ئاگرینەکان و ئامێری بڵندگۆ قەدەغەیە، بە تایبەتی یانەکانی رانیە و دەربەندیخان وقەڵادزێ و چوارقورنە.
٢-ئاگاداری یانەکانی خولی پلە نایاب و پلە یەک و پلە دوو دەکەینەوە کە بەوپەڕی گیانی وەرزشی پێشوازی لە تیپی میوان بکەن و سەرجەم پێداویستیەکان ئامادەبکەن لە ژووری جلگۆڕین و شوێنەکانی تری پێویست و بەخێرهێنان و بەرێ کردنیان بە شێویەکی تەندروست تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە .
٣-ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیارانی پلە نایاب و پلە یەک دەکەینەوە سەرپەرشتیاری کردنی یارییەکانی خولی پلە دووەکان و لاوان و تازەپێگەیشتووان (ئەو خولانەی تایبەتن بە لقی شارەکان ) ئەنجام نەدەن ، بە تەنها لەکاتی پێویست نەبێت بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن .
٤-ئاگاداری یانەی چوارقوڕنە دەکەینەوە، سەرۆک و جێگر و سەرپەرشتیاری یانەکەیان لە رۆژی دوو شەممە ١٤-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن .
٥-ئاگاداری جێگر و سەرپەرشتیاری یانەی خاک دەکەینەوە لە رۆژی دوو شەممە ١٤-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن .
٦-ئاگاداری ( محمد حەمەخان ) دەکەینەوە لە یانەی بروسک لە رۆژی دوو شەممە ١٤-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بێ .
٨ - ئاگاداری (سامان مەجید ) دەکەینەوە لە یەکێتی تۆپی پێ لقی هەولێر رۆژی دووشەممە ١٤-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارە لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بێ .
٧-یاریزانی یانەی هەڵەبجە ژمارە (٧) هەڤاڵ احمد فتاح، بە پێی برگەی ژمارە ٦ لە رێککاری و سزادان بریاردرا بە دوورخستنەوەی ناوبراو تا کۆتایی وەرزی ئەمساڵ (٢٠٢١-٢٠٢٢ ) .
٨-ئاگاداری یانەی هەڵەبجە دەکەینەوە کە سەرۆکی یانەکەیان لە رۆژی دوو شەممە ١٤-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن.
٩-ئاگاداری سەرۆک و جێگر و سەرپەرشتیاری یانەی بەردەرەش دەکەینەوە، لە رۆژی یەک شەممە ١٣-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن.
١٠-ئاگاداری یانەی شێروانە دەکەینەوە بۆ پاراستنی کەش و هەوای یارییەکان و سەلامەتی یاریزانان وهاندەران لە هەر روودانی کێشە و گرفتێک پێویستە برایانی پۆلیس و ئاسایش زیاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ناوبژیوانان و تیپی میوان بپارێزن لە کێشە و گرفتەکان.
١١-ئاگاداری یانەی چەمچەماڵ دەکەینەوە کە سەرۆک و جێگر و راهێنەری یانەکەیان لە رۆژی سێ شەممە ١٥-٢-٢٠٢٢ کاتژمێر ٣:٠٠ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن .
تێبينيێك بنێرە: