پەروەردەی دەربەندیخان: دوو چالاکی بەڕێوەچوو + وێنە
(0) /
هۆبەی چالاکی وەرزشی پەروەردەی دەربەندیخان پاڵەوانێتی تۆپی پێی کوڕانی قوتابخانە و خوێندنگاکانی ئەنجامدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پەروەردەی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بە چاودێری بەڕێوەبەری پەروردەی دەربەندیخان، هۆبەی چالاکی وەرزشی پەروەردەکەمان لەماوەی رابردوودا، پاڵەوانێتی تۆپی پێی کوڕانی قوتابخانە و خوێندنگاکانی ئەنجامدا، لە کۆتا یاریدا خەڵاتی تیمە سەرکەوتووەکان کرا.
ڕونیشکراوەتەوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، چالاکیەکی تری بەسەر کردەوە، بۆ مامۆستایانی هونەری قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەمان ئەنجامدرابوو کردنەوەی پێشەنگای ساڵانه ی شێوەکاری بەچاودێری بەڕێوەبەری پەروەردە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پەروەردەکەمان، لەلایەن هۆبەی چالاکی هونەری پەروەردەکەمان ڕێکخرابوو .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: