1 / 10
2 / 10
3 / 10
4 / 10
5 / 10
6 / 10
7 / 10
8 / 10
9 / 10
10 / 10

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە هەڵەبجە شارەوانی


Feb 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامانی نوێی شارەوانی هەڵەبجە دەستبەکاربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە مەڕاسیمێکدا و لەدیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی  ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرانی پارێزگار،مەڕاسیمی ڕێز لێنان لە ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجەو دەست بەکاربوونی ئەندامانی نوێی ئەنجومەن بەڕێوەچوو .

لەووتەیەکدا پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی خۆیی بۆ دووپاتکردنەوە و ڕایگەیاندلەماوەی رابردودا توانیوتانە زۆر بەباشی کارەکانتان ئەنجامبدەن، سوپاسی هەوڵەکانتان دەکەین .

هاوکات پیرۆزبایی لە ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی هەڵەبجەکرد و ڕایگەیاند ، پشتیوان و هاوکاری ئێوەش دەبین و سوپاسی شارەوانی هەڵەبجەشی کرد بۆ ئامادەکردنی مەڕاسیمەکە.

لەکۆتاییدا ڕێزلێنانی پارێزگای هەڵەبجە و شارەوانی پێشکەش بە ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی  شارەوانی کرا.

13ئەندامی نوێ کە10ئەندامیان  لە بەڕێوبەرایەتیەکانن و 3ئەندامیان لە سەندیکاکانن، دەبنە ئەندامی نوێی شارەوانی هەڵەبجە .

کامەران کەریم