1 / 17
2 / 17
3 / 17
4 / 17
5 / 17
6 / 17
7 / 17
8 / 17
9 / 17
10 / 17
11 / 17
12 / 17
13 / 17
14 / 17
15 / 17
16 / 17
17 / 17

(0) / / فرهنگی / زایەڵە جیهاد دڵپاک پەیکەر


Feb 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

لەبەردەم هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند جیهاد دڵپاک لادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 12ی شوباتی 2022  لەبەردەم هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی، بەئامادەبوونی هەریەک لەدکتۆر موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و محەمەد کوردۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتی و ئەیوب هەورامی بەرپرسی نوسینگەی وەزیر لەسلێمانی و  بنەماڵەی هونەرمەند جیهاد دڵپاک و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و شاعیرو ئەدیب و هونەردۆستان و  هاوڕێیانی ، پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەندی کۆچ کردوو جیهاد دڵپاک لادرا.

ئەم پەیکەرە  لەلایەن هونەرمەندی پەیکەرتاش  بەختیار هەڵەبجەی  دروست کراوەو، باڵای پەیکەرەکە دوومەترەو  لەمەوادی  فایبەر گڵاس داتاشراوە.

هونەرمەندی شانۆكار و سینەماكاری كورد  ”جیهاد دڵپاك ” لە ساڵی ١٩٤٨ لە كەركوك لەدایك بووە.

قۆناغەكانی خوێندنی هەر لەوشارە تەواو كردووە و دەرچوی خانەی مامۆستایان بووە ،ساڵی ١٩٧١ یەكەم كاری بەناوی ”كچە لاڵەكە” وەك كاری شانۆ پێشكەش كردووەو درامای”بەهاری دزراو”یش یەكەم كاری درامای بووە كە ساڵی  ١٩٧٢ كاری تێدا كردووە، پاشان لە ساڵەكانی دواتر بەشداریی لە ژمارەیەكی زۆر لە دراما  و فیلمدا كردووە ،

لەوانە فیلمی ” مەرەزە ، مامە ڕیشە، كەركوك 4 ،بەشەكانی درامای گەردەلول، لاپەڕەكانی كەركوك”  و چەندین بەرهەمی تر، هونەرمەند جگە لەكاری ئەكتەریی ،كاری دەرهێنانیشی كردووە.

پاشانیش لە درامای مەرەزە ” لەپاش ئەم دوو كارە ، هەروەھا دامای ژاڵە یەکیك بووە لە شاکارە جوانەکانی بە رۆڵی مامۆستا ھێمن کە دەنگدانەوەکی زۆری ھەبوو بۆ ناوی ھونەرمەند، جیهاد دڵپاك  دەبێتە ئەستێرەیەكی پرشنگداری جیهانی هونەری كوردی . لەساڵی  ١٩٩٧ لەگەڵ كۆمەڵێك هونەرمەندی تری شاری كەركوك لە میهرەجانی كوردی بۆ شانۆ لە شاری بەغداد بەشدار دەبێت ، لە ساڵی  ١٩٩٩ش لەگەڵ  كۆمەڵێك هونەرمەندی شاری سلێمانی  و كەركوك  شانۆگەری ” تاوان و سزا” نمایش دەكەن، ئەم شانۆگەرییە لە ڕۆمانە ناودارەكەی ”دۆستۆفیسكی”یەوە وەرگیراوە. هونەرمەند جیهاد دڵپاك  لە چەند درامایەكدا لەگەڵ خێزانی خۆیداڕۆڵی بینیوە،واتە بنەماڵەیەكی هونەردۆست بوون. لەدوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٣دا دڵەگەورەكەی لە لێدان كەوت و بۆ هەتاهەتایە ماڵئاوایی لە هونەری كوردی كرد،لەدوای كۆچیشی وەك وەفایەك ،قوتابخانەیەك لە شاری كەركوك  و شەقامێك لە شاری سلێمانی، بەناوی جیهاد دڵپاك-ەوە ناونران.

کامەران کەریم