سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر سەرەخۆشی لە وەزیری ڕۆشنیری دەکات

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ڕەشنودی حەمەی حەمەسەعید ڕۆشنبیری لاوان


Feb 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە وەزیری فەرهەنگ و لاوانی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە:

بسم الله الرحمن الرحیم

انا لله و انا الیه راجعون

زۆر بەڕێز حەمەی حەمە سەعید وزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرەخۆشی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان لە جەنابتان و بنەماڵی هێژا و کەسوکاری دەکەم.

لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئۆقرەیی و ئارامی بە ئێوە و کەسوکاری بدات.

نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران - هەولێر