هێرشی موشەکی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

(0) / / سوریه / زایەڵە دیمەشق ئیسرائیل موشەک


Feb 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیێکی لە باشووری دیمەشق بە موشەک کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە؛ سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیێکی لە دەوروبەری شارۆچکەی زاکیە لە باشووی دیمەشق بە موشکەی زەوی بە زەوی کردە ئامانج.
سانا کاتی هێرشەکەی بە کاژێر ١١ و ٣٥ خولەکی چوارشەممەشەو و شوێنی هاویشتنی موشەکەکانی بە ناوچەی جەولانی داگیرکراو ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا کە هێرشەکان زیانی مادیان بووە.
 پیشتر میدیا عەرەبی و ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە کە ئیسرائیل بە فڕۆکە هێرشی کردۆتە سەر باشووری دیمەشقی پایتەخت.