1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئاشتی سلێمانی


Feb 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەئامادەبونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری عێراق و کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی و هونەرمەندان و نوێنەری پێکهاتە جیاوازەکان، سێیەمین دیداری هونەری و ئاشتی کفری لەلایەن رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانیەوە بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا، ووتاری هونەر فەخرەدین سەرپەرشتیاری دیدار پێشکەشکرا و تیایدا باسی لەکار و چالاکیەکانی دیدارەکە کرد. دواتر شەماڵ نامیق قایمقامی قەزای کفری وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی دیدارکەی کرد و باسی لە گرنگی دیداری هونەری و ئاشتی کرد.
دوابەدوای ئەوە جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتارێکی پێشەکەشکرد، رایگەیاند، سازدانی دیداری هونەر و ئاشتی کفری رەهەندی كۆمەڵایەتی و پێكەوژیانی هەیە. هەڵبەتە ئەم دیدارە رۆڵی گرنگی دەبێت لە برەودان بە هونەر و کۆکردنەوەی هونەرمەندانی کوردستان و عێراق و زیندوو راگرتنی روحی هونەر و ئاشتی لە ناوچەکە.
وتیشی، كفری خاوەن مێژوویەكی جوان و پرشنگدارە، لەم شارە دێرینە هونەر و ئاشتی و پێكەوەژیان ریشەیەكی قوڵی هەیە،مێژووەکەی پڕە لەجوانی و هۆشیاری و رۆشنبیری، ئەمڕۆش كە دەبینین بۆ جاری سێیەم كفری دیداری هونەر و ئاشتی لەخۆ دەگرێت، مایەی سەربەرزی و خۆشحاڵیمانە.
لە درێژەی ووتارەکەیدا راشیگەیاند، بە گرنگیەوە لەم دیدارە دەڕوانین و وێڕای ئەوەی هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی دەخوازین، پشتیوانی خۆمان دووپاتدەکەیەنەوە بۆ بەردوامبوونی لەساڵانی ئایندەدا، لێرەوە سوپاسی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی دەکەین بۆ سازدانی دیدارەکە، هاوکات سوپاسی گروپەکانی بەشداربووی چالاکیەکانی دیدارەکە و سەرجەم هونەرمەندان و هونەردۆستانی ئامادەبوو دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموان دەخوازین.
دوابەدوای ئەوەش، خاتوو کارین بەرپرسی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە کاروچالاکیەکانی رێکخراوەکەیانی کرد لە گەرمیان و سوپاسی ئیدارەی گەرمیان و فەرمانگەکانی سنورەکەی کرد لەبەرامبەر هاوکاری و هەماهەنگی رێکخراوەکەیان.
دواتریش، کاروچالاکیەکانی دیدارەکە دەستی پێکرد و بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ دیدارەکە بەردەوام بێت.
کامەران کەریم