پوتین سەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیستکی هەرێمی دۆنباس بە فەرمی دەناسێنێت

(0) / / جهان / زایەڵە پوتین لۆگانسک دۆنیستکی


Feb 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا مەرسومی داننان بەسەربەخۆیی هەردوو ناوچەی لۆگانسک و دۆنیستکی هەرێمی دۆنباسی سەربە ئۆکرانیای واژووکرد.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادیمێر پوتین بە ئامادەبوونی دینیس پوشلین سەرۆك كۆماری دۆنیتسك و بیۆنید پاشیچنیك سەرۆك كۆماری لۆگانسك، مەرسومی دانپێدانانەکەی واژووکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا پوتین ڕێککەوتنی هاوکاری و یارمەتیدانی لەنێوان ڕوسیا و ئەو دوو وڵاتەدا واژووکرد.
پێشتر کۆشکی کریملن ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین داندەنێت بەسەربەخۆیی هەردوو ناوچەی دۆنیتسك و لۆگانسك لە هەرێمی دۆنباس کە لە ئۆکرانیا جیابوونەتەوە.
کۆشکی کریملن ئاشکرایکردبوو، “ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە، پێێراگەیاندوون کە لەداهاتوویەکی نزیکدا مەرسوومی تایبەت بە دانپێدانانی ئەو دوو ناوچەیە واژوودەکات”.

هاوکات ڤلادیمێر پۆتین لەوتارێکدا کە ئەمشەو سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەى لەگەڵ ئۆکرانیا پێشکەشى کرد رایگەیاند، ئەمریکا رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار بۆ کودەتاکەى ئۆکرانیا خەرج دەکات، بۆیە ئەمریکا پیلانگێڕی لە ئۆکرانیا دژی رووسیا بەکاردەهێنێت.
سەرۆکى رووسیا جەختیکردەوە کە ئۆکرانیا چەکی ئەتۆمی هەیەو چەکیى پیشکەوتووی دیکەى هەیە کە دەتوانن بەکاری بهێنن، ئۆکرانیا زۆر بە ئاسانى دەداتوانن چەکى ئەتۆمی دروست بکات و هاوکارى دەرەکیش دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە.
پۆتین دەشڵێت"ناکرێت ئێمە ئەو مەترسییە دوور نەخەینەوە کە بەهۆی ئەو چەکى ئەتۆمییەوە دروست بووە، هاوکارییەکى زۆر گەورەى ئەوروپای رۆژئاوا هەیە بۆ ئۆکرانیا کە بە ملیۆنەها دۆلار دەخەمڵێنرێن".
هەروەها پۆتین باسى لەوە کرد، ئەمریکاو ناتۆش دەستیان بەسەر خاکى ئۆکرانیادا گرتووە و یەکە سەربازییەکانى ئۆکرانیا بەشدارى لە مانۆڕی سەربازی ناتۆ بەشداری دەکات و ئێستاش بەتەمای مانۆڕی دیکەن.
سەرۆکى رووسیا ناتۆو ئەمریکای تۆمەتبار کرد کە ئاسمانى ئۆکرانیا بەکاردەهێننن بۆ کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر توانا سەربازیی و جوڵە سەربازییەکانى رووسیا کە بەوتەى ئەو لە ئاسمانى ئۆکرانیاوە چاودێری رووسیا دەکەن و زانیارى کۆدەکەنەوە.
وتیشی: سەرۆکى ئۆکرانیا دەیەوێت بچێتە ناو ناتۆوە، ئەوە ئاساییە بۆ هەر وڵاتێک دەچێتە ناو چی گروپێکەوە، بەڵام رێگە نادرێت کە ئۆکرانیا ئاسایشی خۆی دابین بکات لەسەر حسابی ئاسایشى رووسیا.
هاوکات سەرۆکى روسیا وتیشى" ئەمریکاو ناتۆ دەیانەوێت لە ئۆکرانیاوە لە روسیا بدەن، بۆ نمونە لەناو ئۆکرانیا چەندین فرۆکەخانەی سەربازی و سیستەمى موشەکى لەناو ئۆکرانیا هەیە کە بەوەش دەتوانن هەموو ناوچەیەکى روسیا بکەنە ئامانج، بۆیە ئەوان دەیانەوێت ئەم پلانە لەدژی روسیا جێبەجێ دەکات".اا