جۆزێپ بۆرێل، كۆمسیاری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، یه‌كێتییه‌كه‌یان بڕیاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ داننان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆڤانسك ئیدانه ده‌كات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جۆزێپ بۆرێل له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، نووسیویه‌تی: "داننان به هه‌ردوو ناوچه‌ی جوداخواز له ئۆكرانیا پێشێلكارییه‌كی زه‌قی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌لامه‌تی خاكی ئۆكرانیا و رێككه‌وتنی مینسكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوبه‌شه‌كانی به یه‌كگرتوویی و به هه‌موو توانایه‌كمانه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌وه‌ستێته‌وه".
دوشەممەشه‌و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا مه‌رسوومی داننان به هه‌ردوو كۆماری دۆنیتسك و لۆگانسكی واژۆ كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی وڵاتانی ئه‌وروپای به‌دوای خۆیدا هێنا.