ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا بەهێزتر دەبێت

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ڤیەننا ئەتۆمی


Feb 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

پێدەچێت وەزیرانی دەرەوەی ۱+۴ و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیتیکوی ئەمریکا لە زمانی دوو سەرچاوەی متمانەپێکراو، ڕایگەیاند ئەگەری بەهێز لە ئارادایە وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەورووپی (بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا) و ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەنە ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

میدیاکە ئاماژەی بەوەش داوە کە پێدەچێت وەزیرانی دەرەوەی چین و ڕووسیا بە شێوەی ئۆنڵاین لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بن.

هیشتاکە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.