بەرزکردنەوەی قەبارەی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ عێراق و دانەوەی قەرزەکان تاوتوێ کران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گاز هەناردەکاری ئێران عێراق


Feb 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە دیداری نێوان وەزیرانی نەوتی دوو وڵاتدا، بەرزکردنەوەی قەبارەی هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ عێراق و دانەوەی قەرزەکان تاوتوێ کران.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی ئێرانیی شانا، جەواد ئیوەجی وەزیری نەوتی ئێران لە پەراوێزی کۆڕبەنی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لە دەوحە لەگەڵ ئیحسان عەبدوڵجەبار هاوتا عێراقییەکەی دیدار و سەبارەت بە پەرەپێدانی پێوەندیی نێوان دوو وڵات لە کەرتی وزەدا گفتوگۆیان کرد.

پێشتر عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئێران هەناردەکردنی گاز بۆ ئەو وڵاتەی لە ٥٠ ملیۆن مەتری سێ جاوە بۆ ٨ ملیۆن مەتری سێ جا دابەزاندووە کە بۆتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی کارەبا.

دوو وڵات لە حەوتەی ڕابردووەوە دانوستانیان لەمبارەیەوە دەستپێکردووە.