پوتین شەڕی لە دژی ئۆکرانیا ڕاگەیاند

(0) / جهان


Feb 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى ڕووسیا دەستپێکردنى هێرش بۆ سەر ئۆکرانیای راگەیاند.
بەپێی ڕاپۆتی زایەڵە، هێرشى رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکرد و لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشەکە، دەنگى تەقینەوە لە کییفى پایتەختى ئۆکرانیا و چەند شارێکى تر بیسترا.  
هەروەها دەنگى تەقینەوە لە خارکیف دەبیسترێت، کە دووەم گەورەترین شارى ئۆکرانیایە و 35 کیلۆمەتر لە سنورى رووسیاوە دورە.  
رووسیا ڕایگەیاند پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بە چەکی ورد دەکەینە ئامانج.
باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ئێمە حکومەتی کییف دەکەینە ئامانج.
بەرپرسێکى وەزارەتى ناوخۆى ئۆکرانیا رایگەیاند، پێگەکانى فەرماندەیی سەربازى ئۆکرانیا لە کییف و خارکیف روبەڕووى هێرشى موشەکى بوونەتەوە.  
بەپێی ئاژانسى ئینتەرفاکسى روسی، هێرشى موشەکى کراوەتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانى ئۆکرانیا.  
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: هێزەکانی پاسەوانی سنوور کراونەتە ئامانج.
هاوکات وەزراەتی دەرەوەی ئۆکرانیا جەختی کرد کە ئامانجی ڕووسیا لەنێوبردنی دەوڵەتی ئۆکرانیایە.
پارێزگای کییف داوای لە خەڵک کرد لە ماڵەکانیان بمێمننەوە.