چالاکوانێک مەدەنی پێی وایە "ئەمریكا لە بەردەم دوو بژاردەدایە یان شكانی شكۆی لەناوچەكەدا، یان بەرگریكردن لە ئۆكراین بە شێوازی راستەوخۆ  چ خۆی و چ دۆستەكانی."
عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، جەنگی ئۆكراینا دەستی پێكرد و ئەمریكا لە بەردەم دوو بژاردەدایە یان شكانی شكۆی لەناوچەكەدا، یان بەرگریكردن لە ئۆكراین بە شێوازی راستەوخۆ  چ خۆی و چ دۆستەكانی، لە حاڵەتی یەكەمدا گۆڕانكاری لەسەر پێگەی ڕووسیا دەكات بە ئیجابی و بەهێزتری دەكات .
وتیشی، دووەمیان جیهان دەخاتە بەردەم جەنگێكی گەورەوە، كە دوور نیە لە هەردوو بارەكەدا ئەمریكا تێیدا زیان مەند بێت و هۆكاریش زۆرە بۆ ئەمە، هیچ زلهێزێك نەبوە هێندەی ئەمریكا ئاسان دۆستەكانی بفرۆشێت یان پشتیان تێ بكات .
کامەران کەریم