بەشی یانزەی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان

(0) / اقتصادی


Feb 26, 2022

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئاگاداری ناردوە بۆ جوتیاران کە هەفتەی داهاتوو بەشی یازدەی پارەی گەنمی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند ، کە لە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگادارکراین، کە بەشی یازدەهەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان و پاش وەرگرتنی ڕێکارە کارگێڕیەکان لە ڕێگای سایلۆکان  بەسەر جوتیاراندا دابەشی دەکەین، کە بڕی پارەکە بەم شێوەیە:
سلێمانی- بڕی دەملیارو نۆسەدو هەشتاو نۆ ملیۆن دینارە.
هەولێر- بڕی سێ ملیارو سەدوپەنجا پێنج ملیۆن دینارە.
دهۆک- بڕی نۆسەدو نەوەد ملیۆن دینارە.
کامەران کەریم