ئایا شەڕەکەی ئۆکراینا کاریگەریی دەخاتە سەر دانوستانەکانی ڤیەننا؟

(0) / / جهان / زایەڵە ئەتۆمی ئێران ڤیەننا ڕووسیا ئۆکراینا


Feb 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

واشنتۆن هەڵوێستی لەمەڕ ئەگەری کارگەریی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لەسەر دانوستانەکانی ڤیەننا لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: سەرەڕای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لەسەر پێوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام.

ند پرایس لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی لە وەڵام بە هەواڵنێران سەبارەت بە کاریگەرییەکانی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لەسەر دۆسیە گرینگەکان و لەم نێوەدا دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئیران، وتی: ئێمە بەردوام دەبین لەسەر بەدواداچوون و کار کردن لە سەر ئەو دۆسیانەی پێوەندیان بە بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەییمانەوە هەیە.

وتیشی: ئەوەی کە ڕووسیا هێرشی کردۆتە سەر ئۆکراینا نابێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا واز لە ئاسایشەکەی و پاراستنی ئەمنییەتی هاوڵاتیانی بێنێت.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند کە بە هۆی گرینگیی بابەتی ئەتۆمی لای وڵاتەکەی، لەگەڵ ڕووسیا بەردوەام دەبن لە پێوەندیی هاوپێوەند بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و گەیشتنە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەننا بە ئامانجی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.