1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کاروئاو دەربەندیخان


Feb 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش ساڵێک و حەوت مانگ، لە وەستان،  بە هەوڵ و ماندووبونی کارمەندانی ویستگەی کارۆئاوی دەربەندیخان توانرا یەکەی ژمارە(1)  بخرێتەوە کار و ئەمڕۆ بەسترایەوە بە سیستەمی کارەبای هەرێم.

بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، ئەندازیار حەمید على محمد، بەڕێوەبەرى وێستگەى کەهرۆئاوى دەربەندیخان رایگەیاند، پاش ساڵێک و حەوت مانگ لەوەستان و کارنەکردن،  یەکەکە بەگەڕخرایەوەو بەسترایەوە بەسیستەمی کارەبای هەرێم.

روونیشیکردەوە، یەکەکە بەهۆی محویلەی سەرەکی یەکەکە 100MVA لەکارکەوتبوو، ئەویش بەگۆڕینی محویلەکە و پاش چاکسازی تەواو لە یەکەکە لەلایەن بەشی تەکنیک ( صیانەی کارەبا، پرۆتێکشن، کۆنترۆڵ، میکانیک، تۆرباین) و بەشی ئیشپێکردن، وێستگەى کەهرۆئاوى دەربەندیخان ئەنجامدرا، کە کارێکى قورس بوو، بەڵام خۆشبەختان کارەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراو یەکەکە بەگەڕخرایەوە.

وتیشى، یەکەکە لە ئێستادا تواناى بەرهەمهێنانى (50 بۆ 60 مێگاوات) کارەباى هەیە.

کامەران کەریم