دەزگای دیپلۆماسیی فەڕەنسا جەختی لە سەر پێویستیی هەر چی زووتر کۆتایی هێنان بە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە کە ڕۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: پێویستە دانوستانەکانی ڤیەننا لەسەر پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ ناسراو بە بەرجام لەم حەوتەیەدا کۆتایی پێ بێت.
ئەمە لە کاتێک دایە کە سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە (ئەمڕۆ) لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاشکرای کرد ڕەشنووسێک لە ڕێککەوتنەکە ئامادەکراوە و ئەوەی ڕوونە هێڵە سوورەکانی ئێرانە کە جەختی لە سەر کراوە و ئەوا لایەنی ئەرووپی و ئەمریکان کە دەبێ بڕیاری یەکلاکەرەوەی سیاسی لەمبارەیەوە بدەن.