پێشکەش کردنی «نیشانی تایبەتی دەرهێنەرە سەربەخۆکان»ی فێستیڤاڵی ژنی ئەزمیر بۆ نەرگس ئابیار

(0) / / زنان / زایەڵە ئەزمیر فیلم نەرگس ئابیار


Mar 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

نەرگس ئابیار نووسەر و دەرهێنەری سینەمای ئێران «نیشانی تایبەتی دەرهێنەرە سەرکەوتووەکان»ی فێستیڤاڵی  نێودەوڵەتی ژنانی فیلمسازی ئەزمیری پێشکەش کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، «نیشانی تایبەتی دەرهێنەرە سەرکەوتووەکان»ی فێستیڤاڵی  نێودەوڵەتی ژنانی فیلمسازی ئەزمیر و بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ژنانی دەرهێنەری تورکیا  درایە نەرگس ئابیار فیلمسازی سینەمای ئێران .
 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژنانی فیلمسازی ئەزمیر هەندێک لە بەرهەمەکانی نەرگس ئابیار ی نمایش  دەکا و لەم فێستیڤاڵەدا دانیشتنی وۆرکشاپی تایبەتی بە ئامادەبوونی ئەم دەرهێنەرە ئێرانییە بەڕێوە دەچێت.
 پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژنانی فیلمسازی ئەزمیر لە ۲۷ی فێبرییە تا ٨ی مارس لە لایەن ئەنجوومەنی ژنە دەرهێنەرەکانی تورکیا لە شاری ئەزمیر بەڕێوە دەچێت.