بەشداریی «قرژاڵ» لە فێستیڤاڵی کورتە فیلم و فیلمە سەربەخۆکانی «داکا»

(0) / / فرهنگی / قرژاڵ زایەڵە داکا هونەر ئێران


Mar 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

 ئەنیمەیشێنی « قرژاڵ» دەرهێنانی شیوا سادق ئەسەدی لە شانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم و سەربەخۆکانی « داکا » بەشداردەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، «قرژاڵ» ئەنیمەیشێنێکە لە ۱۱ خولەکدا لە دەرهێنانی شیوا سادق ئەسەدی و نوێترین ئامادەبوونی نێودەوڵەتی لە شانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم و فیلمە سەربەخۆکانی «داکا» تاقی دەکاتەوە.
 ئەم ئەنیمەیشێنە کە بەرهەمی ساڵی ۱۳۹٨ی هەتاوییە بڕیارە لە گەڵ حەوت کورتە فیلمیتری وڵاتانی هێندووستان، بەنگلادیش و ئەردەن کاژێر ٥ی پاشنیوەڕۆی سێشەمە ۱ی مارسی ۲۰۲۲ بەڕێوە بچێت.
 ئەم فێستیڤاڵە دووساڵانە نێودەوڵەتییەگرینگە ئاسیاییە لە ساڵی ۱۹٨٨ وەک یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم دەستیپێکردوە و ئێستاش یەکێک لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم، فیلمی سەربەخۆ لە باشووری ئاسیادا دێتە ئەژمار.
ئامانجی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە پێکهێنانی بوارێک بۆ یەکگرتوویی و تێگەیشتنی باشتر لە نێوان فیلمسازە سەربەخۆکانی کورتە فیلم و بەڵگە فیلمی ئاسیا و هەموو جیهانە.
 شانزەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم و سەربەخۆکانی داکا لە ۲٥ی فێبرییە تا ٤ی مارسی ۲۰۲۲ لە شاری داکا پێتەختی وڵاتی بەنگلادیش بەشێوازی ئامادە بوون و ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
 ئەم ئەنیمەیشێنە تا ئێستا توانیویەتی خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانانی هەژدەیەمین فێستیڤاڵی ئەنیمەیشێنی هیرۆشیمای ۲۰۲۰، خەڵاتی زێڕینی باشترین فیلم لە ڕوانگەی بەردەنگەکان و دیپلۆمی شانازی ناوبژیوانانی حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمەکانی «دێرسیدێن»ی ئەڵمانیا و خەڵاتی تایبەتی لێژنەی ناوبژیوانانی حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمەکانی «لاگۆ»ی وڵاتی ئیتالیا لە پێشینەی خۆیدا تۆمار کردووە.