هەڵوێستی زيلينسكى پاش دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا؛ دەبێ ناوچەی دژەفڕین ڕابگەیێندرێت

(0) / / جهان / زایەڵە فولوديمير زيلينسكى ئۆکراینا ڕووسیا


Mar 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

فولوديمير زيلينسكى سەرۆکى ئۆکراینا پاش کۆتایی هاتنی ڕۆژی یەکەمی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا لە بیلاڕوس ئاشکرای کرد کە ئەنجامێکی دڵخۆشکەری بۆ وڵاتەکەی نەبووە و هاوکات داوای ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە وڵاتەکەی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فولوديمير زيلينسكى سەرۆکى ئۆکراینا لە توویتەر بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی رووسیا لە ئۆکراینا، نووسی: وڵاتێ کە تاوانی جەنگی ئەنجام داوە، نابێت ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ کاتی ئەوە هاتووە بیر لە ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ فڕۆکە و کۆپتەر و مووشەکی ڕووسیا بکەینەوە.
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕۆژی دووشەممە داوای لە جۆ بایدن هاوتا ئەمریکییەکەی و ناتۆ کرد تا لەسەر چەن ناوچەیێکی گرینگی وڵاتەکەی ناوچەی دژەفڕین ڕابگەیێنن.