چالاکوانێک بۆ زایەڵە: ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دامەزراوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەمریکا عوسمان گوڵپی


Mar 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

عوسمان گوڵپی لەسەر ئەو باوەڕەیە کە "ئەوەی ئەمریكا دەیكات لە دۆستەكانی بەرژەوەندی تاكلایەنەیە، بۆیە زۆر ئاسان دۆستەكانی وەك كارتی دانوستان دەخاتە سەر مێزی گفتووگۆ."

عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی  لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ، لە ڕاستیدا سیاسەتی ئەمریكا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دامەزراوە، بەرژەوەندی هاوبەش نا بەڵكو بەرژەوەندی تاكلایەنە، چونكە سیاسەتی دروست بەرژەوەندی دولایەنەیە بەڵام ئەوەی ئەمریكا دەیكات لە دۆستەكانی بەرژەوەندی تاكلایەنەیە، بۆیە زۆر ئاسان دۆستەكانی وەك كارتی دانوستان دەخاتە سەر مێزی گفتووگۆ ،ئەمریكا هیچ كات ئامادە نیە بەرژەوەندی خۆی بخاتە مەترسی ڵە پێناو دۆستەكانیدا بەڵكو بە پێچەوانەوە سیاسەت دەكات، دۆستەكانی تا ئەوكاتە دۆستین كە پارێزەری نەرژەوەندیەكانی بیت .

وتیشی، هەربۆیە هەموو ئەو وڵات و هێزانەی كە دڵیان بە ئەمریكا خۆشە دەبێت چاوەڕێی پشت تێكردن و مامەڵە پێوە كردن بێت، ئەوەی كە ئەمریكا بە جدی پارێزگاری لێ دەكات و جێی ناهێڵێ ئیسرائیلە، ئەویش لەبەر ئەوەیە كە پشت كردنە ئیسڕائیل پارسەنگێ هێز لە نێوخۆی ئەمریكا دەگۆڕێت، چونكە جولەكە تاكە قەومن كە لۆبیەكی بەهێزیان هەیە لەئەمریكا و دەتوانی بڵێیت دەتوانن ئاراستەی سیاسەتی ئەمریكا لە عێراق بكەن .

ڕونیشیکردەوە ،ئێمەی كورد دەبێت زۆر وریایانە مامەڵە بكەین، چونكە ناتوانین ببینە ناوچەیەكی دژە ئەمریكایی، بەڵام دەتوانین لەسەنگەریدا نەبین و لە پێناو سیاسەتی ئەودا خۆمان نەكەینە قوربانی ،هەرێمی كوردستان دەبێت مامەڵە لەگەل واقیعدا بكات و حساب بۆ سنوری هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش بكاتەوە لە ناوچەكەدا، چوونكە دەكرێت لە  قۆناغێكدا ئەمریكا ئەم ناوچەیە جێ بهێڵێت، ئەوەی دەمێنێتەوە هاو سنورەكانن بۆیە پێویستە لە پێناو دوورە دەستەكاندا دژایەتی نزیك دەستكان نەكەن .

کامەران کەریم