1 / 10
2 / 10
3 / 10
4 / 10
5 / 10
6 / 10
7 / 10
8 / 10
9 / 10
10 / 10

(0) / / فرهنگی / زایەڵە پێغەمبەری بەخشەندە پەیام عەزیزی مەنسوور جیهانی


Mar 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

کلیپی گۆرانی "پێغەمبەری بەخشەندە" بە ئاوازدانەری و بە دەنگی گۆرانیبێژی کورد "پەیام عەزیزی"، بە دابەشکردنی موزیکی "فەردین لاهوورپوور" و لە دەرهێنانی "ڕەزا حەسەنی" بڵاوکرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کلیپی گۆرانی "پێغەمبەری بەخشەندە" بە ئاوازدانەری و بە دەنگی گۆرانیبێژی کورد "پەیام عەزیزی"، بە دابەشکردنی موزیکی "فەردین لاهوورپوور"، بە شیعری "شیوا فەزلعەلی"، بە هاوکاری ژەنیارانی ئۆرکستڕای ئەستەنبووڵ، لە دەرهێنانی "ڕەزا حەسەنی" و لەسەر داوای "بنکەی نەتەوەیی سەبر" (ئاشتی، لەخۆبردویی و ڕەزامەندیی) بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەی کەسایەتییەکان و لۆکەیشنەکانی شارەکانی کرماشان و بێستوون بڵاوکرایەوە.

لەم کلیپەدا، وێنەگرتن لە بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو ڕەوانشاد "خەیروڵڵا گوڵدەستە" و بنەماڵەی مەحکووم بە سێدارە، بە هەواهەنگی و هاوکاریی شۆڕای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی کرماشان ئەنجامدرا و وێنەگەلێکی زۆر جوان و بێوێنە لەوان لە نێوان وشەکان و وێنەی "پەیام عەزیزی" بە باشی مۆنتاژ کراوە کە مەحکووم بە سێدارە، بە ڕەزامەندیی و لێبوردەیی بنەماڵەی بەڕێزی کوژراو، دوای 9 ساڵ مانەوە لە زیندان، لە حوکمی تۆڵەسەندنەوە ڕزگاریی بوو

ستافی ئامادەکردنی کلیپی گۆرانی "پێغەمبەری بەخشەندە" بریتین لە:

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر: پەیام عەزیزی، دابەشکردنی موزیک: فەردین لاهوورپوور، ژەنیاران: ئۆرکستڕای ئەستەنبووڵ، تۆمارکردن، میکس و مەسترینگ: ستۆدیۆی ئەستەنبووڵ، شاعیر: شیوا فەزلعەلی، دەرهێنەر: ڕەزا حەسەنی، یاریدەدەری دەرهێنەر: بێنیامین زاهیدی، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: مەهیار میرجەلالی، وێنەگر: حوسێن حوسێنی ئەسیل، یاریدەدەری وێنەگر: مەجید قادری، مۆنتاژ: محەمەد خەلەفی، فۆتۆگرافەری کاوێری گۆرانی و بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆڕمە موزیکییەکان: پوویا عەتارییە و بەرهەمێهنەر: "بنکەی نەتەوەیی سەبر" (ئاشتی، لەخۆبردویی و ڕەزامەندیی.)

مەنسوور جیهانی