شوان ڕابەر بۆ زایەڵە: هەرکاتێک کاتێک ئەمریکا بەرژەوەندی نەما حساب بۆ هیچ ناکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان ڕابەر ئەمریکا عێراق هەرێمی کوردستان


Mar 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەسەر ئەو باوەڕەیە کە هەرکاتێک کاتێک ئەمریکا بەرژەوەندی نەما حساب بۆ هیچ ناکات.
شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، زۆربەی وڵاتان بە ئەمریکاشەوە لەسەر ئەساسی  قازانج و بەرژەوەندی خۆیان هاوکار و هاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتان دەکەن، وەلێ لە ژێر بار و بەیداخی سۆز و مافی مرۆڤ و پارێزگاری دچنە وڵاتان و دەمێننەوە، لەوێ کۆمەڵێ ئامانجی خۆیان جێبەجێدەکەن لەڕووی سیاسی و ئابوری و جڤاکی و ئەمنی و سەربازی .
وتیشی، نابێ بەبەردەوامی پشتیان پێ ببەستیت، هەرکاتێک بەرژەوەندیان نەما حساب بۆ هیچ ناکەن و پشتی تێدەکەن، هەندێک جاریش پشتت دەشکێنن، بەهەرحاڵ نابێ بینای کۆنکرێت و پۆڵا لەسەر ئەوە بکرێت، دەکرێ سودیان لێ وەربگیرێت، وڵاتانی زلهێز عەرەب و عێراق بەکوردو کورستان نادەن، دەنا ئەگەر بەرگری لەکوردستان  بکەن کارێکی باشە .
ڕونیشیکردەوە، ئەمریکا بەشێک لەدۆستەکانی بەهێزن لەجیهان هەرکاتێک دۆستی نەما لاواز دەبێت، هەرکاتێک لەعێراق نەما خلۆل دەبێتەوە، ئەگەر وڵاتان بەرگری لەکوردستان نەکەن بەغداد پێش هەموان کوردستان تەنگەتاو دەکات ڕۆژ بە ڕۆژ بڕیاری هەراسانکەر بەرانبەر کوردستان دەگرێتە بەر .
کامەران کەریم