ئینریکە مورا: هیچ دەستەبەرییەک بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکانی ڤیەننا نییە

(0) / / جهان / زایەڵە ئینریکە مورا ڤیەننا ئەتۆمی ئێران


Mar 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و بەرپرسی هەماهەنگی دانوستانەکانی ڤیەننا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ دەستەبەرییەک بۆ سەرکەوتن لە دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئینریکە مورا جێگری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە تویتێکدا نووسی: ئێمە لە قۆناغەکانی کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەننا لە سەر بەرجامین. دۆسیەی هەندێ پرس بە کراوەیی ماوەتەوە و سەرکەوتن لە ئاوەها دانوستانێکی ئاڵۆزدا هیچ کات دەستەبەر ناکرێت.
ڕاشیگەیاند: ئێمە لە وەفدی هاوئاهەنگی هەموو هەوڵەکانمان خستۆتە گەڕ، بەڵام هێشتاکە نەگەیشتوینەتە خاڵی ڕێککەوتن.