یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت و پسپۆڕیی ئێران له‌ كه‌ركوك بەڕێوەدەچێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کەرکوک پێشانگا سلێمانی پیشەسازیی


Mar 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت و پسپۆڕیی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كه‌ركوك بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت و پسپۆڕیی ئێران له‌ كه‌ركوك بەڕێوەدەچێت.
پێشانگاکە لە بوارەکانی پیشەسازیی تەندروستی و کەرەستەپزیشکییەکان، کەرەستەی بیناسازی و کەلوپەلی ناوماڵ، پیشەسازیی کشتوکاڵی و خۆراکی و پڕکردنەوە و بەستەبەندیی، کانزا و کیمیاییەکان، نەوت و گاز و پترۆکیمیاویەکان، ئامێر و کەرەستەی پیشەسازی و ئاسن و پۆڵا و پیشەسازیی پلاستیکی و ئەلیکترۆنی و تەکنەلۆژیا و زانیاری پێوەندییەکان، بەڕێوەدەچێت.
یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت و پسپۆڕی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ئورزدی، سوق المركزی كه‌ركوك8 -12ی ئازاری 2022ی زایینی بەڕێوەدەچێت و هەر ڕۆژ لە 10ی به‌یانی تاكو 6ی ئێواره کراوە دەبێت.