ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بۆ زایەڵە: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بابەتی قەرەبوی زیانلێکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە کیمیاباران ئاریان تاوگۆزی


Mar 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بابەتی قەرەبوی زیانلێکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە.

ئاریان تاوگۆزی  ئەندامی پەرلەمانی  عێراق  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، بۆ بەدواداچونی زیاتر سەبارەت بە قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوی ئەنفال، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دارایی عێراق داوای زانیاریمان کرد سەبارەت بە قەرەبوی زیانلێکەوتوان، وە ئایا تا ئێستا چەند و بە چی میکانیزمێک خەرجکراوە. هەروەها چەندی تر ماوە خەرج بکرێت.

وتیشی، چەند سەرچاوەیەکی زانیاری دەڵێن، حکومەتی ناوەندی بڕێک قەرەبوی زیانلێکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوی ئەنفالی تەسلیم بە پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم کردوە.

ڕونیشیکردەوە، پاش بەدەستهێنانی زانیارییەکان لە وەزارەتی داراییەوە، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ وەرگرتنی مافی زیانلێکەوتوان و گەڕانەوەی مافەکانیان چی لە حکومەتی ناوەند یان حکومەتی هەرێم.

کامەران کەریم